سالح قەللاب: هۆکاری دژایەتی سەرۆک بارزانی لەلایەن ئێران ئاشکرا دەکات

دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سەرۆک بارزانی لەلایەن وڵاتی ئێران، کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆی جیهانیلێکەوتەوە، وەزیرێکی پێشووی ئوردەن هۆکاری دژایەتی سەرۆک بارزانی لەلایەن ئێران ئاشکرا دەکات.

سالح قەللاب وەزیری پێشوی گەیاندنی ئوردن رایگەیاندووە کە لە سەرەتای تەنگەژەکانی سوریا لەلایەن ئێرانەوە،داوایان لە مەسعود بارزانیکرد کە دەروازەیەکیان پێبدات تاوەکو بەبێ کێشە ئێران بگەیەنێت بە سوریا،بەڵام بارزانی ئەمەی بە توندی ڕەتکردەوەو گوتی ئەمە ڕوو نادات،بۆیە پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و بارزانی کاڵ بوویەوە.

هەروەها وەزیری پێشوی گەیاندنی ئوردن راشیگەیاندووە  جارێکی دیکە ئێران  لە رێگای قاسم سولەیمانی داوایەکی لە مەسعود بارزانیکرد کە سەردانی وڵاتی سوریا بکات، و سولەیمانی بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی دا کە بەشار ئەسەد خۆی بە مەراسیمی سەرۆک دەوڵەتپێشوازیت لێدەکات، بەڵام بارزانی ئەمجارەش قسەی ئێرانی ڕەتکردەوەو بە سولەیمانی ڕاگەیاند بۆم گرنگ نییە وەک سەرۆکی دەوڵەتپێشوازیم لێبکرێت یان نا با سەرەتا بەشار ئەسەد بچێت لەگەڵ گەلی کورد ڕێک بکەوێت لە ڕۆژ ئاواو مافەکانی ئەوان بدات دواتر من ئەیبینم.

هەروەها سالح قەللاب راشیگەیاندووە هۆکارێکی دیکەی دژایەتی ئێران بۆ سەەۆک بارزانی ئەوەیە کە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانیئێران سەردانی هەولێری کردو داوای لە بارزانی کرد پێشوازی لە وەلید موعەلیم بکات ئەگەر هاتوو سەردانی بارزانیکرد بارزانیش ڕایگەیاندمن بەهیچ جۆرێک ناچمە پێشوازی موعەلیم با وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو کارە بکات و ئەوە کاری من نییە، هەر بۆیە دوای ئەم زنجیرە داوایەک لەدوای یەکەی ئێران لە مەسعود بارزانی وایکرد کە بارزانی لای ئێران خۆشەویست نەبێت و ئەم هەڵمەتە لەناوخۆش هاوکاری دەکرێت واتە ئێران بەتەنها خۆی ئەم کارە ناکات.

Back to top button