سەرۆک وەزیرانی عێراق: کوژرانی جێگری خه‌لیفه و والی عێراقی رێكخراوی داعشی راگەیاند
لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەکانی داعش لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خواروو ناوەڕاستیعێراق، سه‌رۆكی وەزیرانی عێراق، کوژرانی جێگری خه‌لیفه و والی عێراقی رێكخراوی داعشی راگەیاند.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گه‌لی عێراق هه‌ر به‌ڵێنێك بدات، ده‌یباته سه‌ر، ئێمه به‌ڵێنمان داوه‌ڵامێكی هه‌ژێنه‌ری داعش بده‌ینه‌وه. ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه به‌ھێزه‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان درایه‌وه.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە : کە هێزە ئەمنیەکانی عێراق توانیان، ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی، كه جێگری خه‌لیفه‌ی داعش ووالی عێراقی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوو، له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگریانه‌ی ورددا كوژرا.