قۆناغی دووه‌می گفتوگۆكانی پارتی ده‌سپێده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ڕاوێژکارێكی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان‌ سووڕن له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و به‌منزیكانه‌ش بۆ گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌ وه‌ڵامی قسه‌یه‌كی گوتەبێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ گوتبووی، پارتی له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزای په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، به‌مزووانه‌ بۆ چوونه‌كان وه‌كو په‌یامێك ده‌برێته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان.

روشدی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو به‌ باسی راگه‌یاندووه‌، پارتی کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ لایەنەکان کردووە و گەڕی دووەمی گفتوگۆکان ماون کە بڕیارە لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە و دواتریش لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان.

ده‌شڵێت، پارتی سوورە لەسەر پەیامەکەی بارزانی، ئەویش یەکلاکردنەوەی پرسی هەرسێ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.

Back to top button