لە تاران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان وەستاون
ئێستا لە تارانی پایتەختی ئێران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان وەستان.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە لە کاتژمێر ١١ شەو زەنگی ئاگادارکردنەوە لە پایتەختی ئێران دەبیستڕیت و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان وەستاون.
هەروەها رایگەیاندووە کە بە هۆی زەنگەیە و مەترسیەکانی فرۆكەیەكی توركیش نەیتوانی لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی بنیشێت بەرەو ئازەربایجان ڕێڕەوی خۆی گۆڕی.
هەروەها راشیانگەیاندووە کە دڵڕاوکێی زۆر لای خەلکی دروست بووەو نازانن چی روودەدات