نهوت له بازارهكانی جیهان دابهزینی تۆمار كرد
ئەمڕۆ ههینی 29ی كانوونی دووهمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 54 دۆلار و 98 سەنته، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 52 دۆلار و 3سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسهندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.