تەقینەوەی بۆمبێک لە “گوڵاڵە ” خەساری گیانی لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی ئەقینەوەی بۆمبێک لە ناحیەی گوڵاڵە – ی سەر بە قەزای خانەقین منداڵێک گیان لە دەست دەدات و چەند منداڵی هاوڕێشی بریندار دەبن .

وەک بەرێوەبەری ناحیەی گوڵالە ئاماژەی پێداوە بۆمبەکە پاشماوەی تیرۆریستانی داعشە و لە پشت نەخۆشخانەی ناحییەکە تەقیوەتەوە .

ئەحمەد زڕگوشی هاکات ئاماژە بەوە دەکات منداڵێک گیانی لە دەست داوەو سێ منداڵیش بریندار بوون

Back to top button