وانەی کوردی لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کەرکوک لادرا

 

لە بەردەوامی یاسا شکێنی و بە عەرەب کردنی کەرکەک لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە ، ئەمجارەیان وەزارەتی پەروەردەی عێراق خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لادا .

لەمبارەوە ئەمڕۆ هەینی شێرزاد ڕەشید بەرێوەبەری خوێندنی کوردی کەرکوک لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندنی عەرەبی و توركمانی، مادەكانی كەم كردوونەتەوە، ئێمەش وەكو خوێندنی كوردی لە هەر مادەیەك، چەند بەندێكمان كەم كردووەتەوە و ناردوومانە بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەڵام ئەوان پەسەندیان نەكردووە

سەبارەت بە فەرمانی  لابردنی تاقیکردنەوەکانی کوردی لە کەکرکوک ئاشکرای دەکات ، “وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاگاداریان كردینەوە كە دەبێت بۆ تاقیكردنەوەكان وانەی كوردی لابدرێت و وانەی عەرەبی بمێنێت، لە كاتێكدا خوێندنی ئێمە كوردییە و ناكرێ ئەو كارە بكەن، بۆیە ئەمە بووەتە كێشە لە نێوان ئێمە و وەزارەتی پەروەردەی عێراق”.

لە کۆتاییشدا شێرزاد ڕەشید ئاماژە بە هەڵوێستی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە پێوەندی بە وەزیری پەروەردەی عێراق کردووە و بڕیارە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت

Back to top button