خۆپیشاندان لە دژی پرۆژەیاسای بودجە دەستی پێكرد
چالاکوانانی مەدەنی ” زیقار ” لە دژی یاسای بودجە هاتنە سەرشەقام
لە باشووری عێراق خۆپیشاندانێكی یەك هەفتەیی لەلایەن چالاكوانانی مەدەنیەوە راگەیەندرا و دروشمیان لە دژی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ بەرز كردەوە ، .
بەپێی میدیاكانی عێراق، سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی حەبووبیی ناوەڕاستی شاری ناسریە گردبوونەتەوە، هاوکات هێزەکانی ئاسایش ناوجەکەیان گەمارۆ داوە .
خۆپیشاندەران وێڕای ڕەتكردنەوەی بودجەی گشتی وڵاتەكە، داوای ئازاد کردنی بەند کراونای ئەوم دواییە دەکەن کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون