بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌نگۆی ژماره‌یه‌ك په‌یجی چه‌واشه‌كار ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ باسی ئه‌وه‌یان كردبوو، گوایا ئه‌مڕۆ له‌كاتی گوتاری هه‌ینیدا له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كان، نوێژخوێنان مزگه‌وته‌كه‌یان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

راگەێندرواێک لە ئەوقافی پارێزگای ھەولێرەوە

لەھەندێ پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی “اسرا‌و و معراج” کەمامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆ کە تایبەت کردبوو بە بەرگری کردن لەکوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوون ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین .

یەکەم

مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەیەکی زۆر کەمە و چەند هەینیەکە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە و بەم ھۆیەوە خەڵکێکی “توندڕەوی راسپێرداو “کە تەنیا چەند کەسێکن کەژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەکۆی ھەزار کەس کەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵکو وتارو نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتووە.

دووەم

پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵکانێک پیان وابێ بەرگری کردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاک و سەرکردەو رەمزە نەتەوەیەکانمان پێیان وابێ کارێکی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بەبەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازیەوە بەرگری لە پیرۆزیەکانی کوردستان دەکەین ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەوکەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو ئێستا خەڵکێکی بێگانە لەکوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد

بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات  بەواجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین .

بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەئەوپەری دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزیە کانی میللەتەکەمان کردوە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێز لێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایە ک بەڵام ھەرکەس و لایەنێ بیانەوێ دەست وەربدەنە کاروباری وتارو پشێوی دروست بکەن بەدڵنیایەوە روبەرووی یاسا دەبنەوە.

Back to top button