ماكرۆن ئێران بێ ئومێد دەكات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی هەینی لە دانیشتنی تایبەتدا لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا، وتی: دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر توند دەبێت و داوا دەکرێت هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە لە ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەدا، لەوانە سعودیە لەخۆ بگرێت.

ماکرۆن گوتیشی: پێویستە رێککەوتنێکی هەرێمی متمانە لەگەڵ سعودیە دا بکرێت بۆ هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێت.

ھاوكات ڕایگەیاند هەڵەی ساڵی 2015 نابێت بکرێتەوە کاتێک رێککەوتنە ئەتۆمیەکە زلهێزە هەرێمییەکانی دوورخستەوە”.

سەرچاوە : ئەلعەرەبییە

Back to top button