كه‌شناسی هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رسێ پارێزگاشدا، ئه‌گه‌رى به‌فربارینى پچڕپچڕ هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه‌‌ 31/1/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارینى پچڕپچڕ هه‌یه‌.

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Back to top button