شاندی هەرێمی كوردستان جارێکی تر دەچێتەوە بەغدا
بڕیارە سبەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان، بچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق و بەرپرسانی حكوومەت كۆ ببنەوە، داتا و ئاماری پێویست بە عێراق بدەن لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی “خواکوڕك”، سبەی یەک شەممە شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی عێراق.
خواکوڕك زانیوویەتی، شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆیان داتاكانی تایبەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمیان ئامادە كردووە، بڕیارە ئەو داتایانەش بەفەرمی بە بەرپرسانی عێراق بدرێت.