داعش لە موسڵ دەبێتە مەترسی
ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕۆژی شەممە بوونی پیلانی تیرۆریستی بۆ بە ئامانج گرتنی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە راگەیانراوەکەی ئاسایشی عێراقدا هاتووە:”بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی لە ڕێگەی هێڵی گەرم بە دەستیان گەیشتووە (131) جموجۆڵی توخمەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی موسڵ ھەبووە، ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی دەستی بە چاودێری و بەدواداچوون کردووە”.
وتیشی:”ئەو ھێزانە توانییان حەوت تیرۆریست دەستگیربکەن کە داواکراون بۆ دەسەڵاتی دادوەری بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، کە بەنیازبوون خانەیەک پێک بهێننەوە بۆ بەئامانجگرتنی پارێزگاکە بە کردەوەی تیرۆریستی”.
سەرچاوە : ئەلعەرەبییە