وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی داهاتوو راگەیێندرا
لەدوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانبەرانی هەرێم کە لەئێستادا دابەاس دەکرێت، بڕیارە حکومەت کار بە یاسای دابەشکردنی مووچە لە٣٠ رۆژ جارێک بکات.
د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمیکوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند لەو چوارچێوەیەی کە پێشتر بڕیاردرابوو کە ئێمە لەمەودوا وەکو پلانێک بتوانین لە 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشبکەین بە پێی داهاتی بەردەست و هەموو هەوڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان ئەوەیە لەکاتیخۆیدا مووچە دابەش بکرێت.
هەروەها د.عەبدولحەکیم خەسرۆ راشیگەیاند: پلان وایە 25ـی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە