فراکسیۆنی پارتی: کاک ئیدریس بارزانی ئەندازیاری ئاشتەوای و کەسی هەژاران و پێشمەرگەی بە ئەمەکی گەلەکەمان بوو
فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لهیادی 34 ساڵهی كۆچی دوایی كاك ئیدریس بارزانی پهیامێكی بڵاو كردهوه.
دهقی پهیامهكهی فراكسیۆن:
یادی سی و چوار ساڵەی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانی
کاک ئیدریس بارزانی، ئەندازیاری ئاشتەوایی و سەرکردەیەکی دیپلۆماتکار و کەسی هەژاران و پێشمەرگەی بە ئەمەک و شەهامەتی ڕۆژانی خەباتی رەوای گەلەکەمان بوو.
هەنگاوەکانی ئیدریس بارزانی لەبواری ئاشتەوایی نیشتیمانی لەنێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش، نیشاندەری حەکیمی و تێگەیشتن و دوربینی کاک ئیدریس بوون.
لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانی، فراکسیۆنی پارتی داوای کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکان لەنێوان حزب و لایەن کوردستانییەکان دەکات، بۆ ئەوەی بەرەیەکی یەکگرتووی کورد لە دژی نەیارانی مافەکانی گەلەکەمان، دروست بکەین.
سڵاوی وەفا و پابەندبوون بە ئاکارە جوان و بەرزەکانی کاک ئیدریس بۆ ڕۆحی نەمر و پاکی دەنێرین و بەڵێنی بەردەوامی لەسەر ئەو رێبازە دەبین، کە مەلا مستەفای باوکی ڕۆحی و نەتەوەیمان ڕابەرایەتی دەکرد.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
31ـی 1ـی 2021