وەزیری پەروەردە بە هیچ شێوەیەك دەوامی خوێندن نافەوتێت

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی کۆرۆنا پرۆسەی خوێندن وەستا، لە ئێستادا لەگەڵ کەمبوونەوەی کۆرۆنا پێشنیار دەکرێت دەرگایقوتابخانەکان بکرێتەوەو وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هیچ شێوەیەك دەوامی خوێندن نافەوتێت.


ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم لەلێدوانێدا به‌ رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، رۆژی 2ی شوبات كۆبوونەوەی لیژنەیباڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هەیە، ئەوانیش راپۆرتی خۆیان ئامادە كردووە، کە وەك وەزارەتی پەروەردە، پێشنیار دەكەن رۆژی 6یشوبات دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە و خوێندن دەست پێ‌ بكاتەوە.

هەروەها وەزیری پەروەردە راشیگەیاندووە مە ، بە هیچ شێوەیەك دەوامی خوێندن نافەوتێت و هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێنین بە شێوەیەككاریگەری لەسەر كوالێتی خوێندن نەبێت.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم راشیگەیاندووە کە ئەوان موجازەفە بەژیانی مامۆستاو قوتابیانەوە ناكەین، لە ماوه‌ی یەك مانگیكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، چوار هەزار مامۆستا و پێنج هەزار قوتابی تووشی كۆرۆنا بوون، هەربۆیە ئەوان تەندرووستی و ژیانیمامۆستا و قوتابیانیان لەبەرچاو گرتووە.

Back to top button