قایمقامی ئاكرێ: پەكەكە جەهەنەمێكی بۆ خەڵكی گوندی سنوریەكانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆل قایمقامی ئاكرێ دەلێت ئەگەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان کێشەى بوودجە و قەیرانى داراییشى نەمێنێت، ناتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەینە ئەو گوندانەى سنوورى قەزای ئاکرێ کە پەکەکەى تێدا باڵا دەستە، چونکە ئێمە دەمانەوێت خزمەتى ئەو گوندانە بکەین کە خەڵکى تێدایە، نەک پەکەکە

قایمقامى ئاکرێ، مازن محەمەد ئەوەشی بۆ ئاژانسەكە ئاشكرا كردووە، لە سنوورى شارەدێى دینارتە ٢٠ بۆ ٢٣ گوند هەن کە پەکەکە بنکە و بارەگاکانى لێ جێگیر کردووە و دیارە کە بەهۆى پەکەکەوە خەڵکەکە ناوچەکەیان جێهێشتووە، بوونى پەکەکە لەو گوندانە تەواوى سنوورەکەى خستووەتە بەردەم ئەگەرى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکان، چونکە پەکەکە گرووپێکى چەکدارە و دژى تورکیا شەڕ دەکات و خۆیشى خزاندووەتە هەرێمى کوردستان. دانیشتووانى ئەو گوندانە ناچارن خۆیان بپارێزن تاوەکو نەبنە سووتەمەنی شەڕى پەکەکە لە ناوچەکە”.

 مازن محەمەد دەشلێت،خەڵکانێک هەن دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان، بەڵام گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانى خۆیان بەشێوەیەکى کاتییە. ئەگەر بەیانى بچێنە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان یان سەردانى رەز و باغەکانیان بکەن ئەوا بۆ ئێوارە پەکەکە گەڕانەوە و دەرکردنى بەزۆریان بەسەردا دەسەپێنێت هەروەها دەلێت چارەسەرکردنى کێشەى بوونى پەکەکە لە دەست ئیدارەى قەزای ئاکرێدا نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتى سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستانە، چونکە کێشەى بوونى پەکەکە تەنها لە سنوورى قەزای ئاکرێ نییە، ئەم کێشەیە لە زۆرینەى شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان هەیە، پشکى شێر بەر پارێزگاى دهۆک کەوتووە بەتایبەت سنوورى شارۆچکەى ئامێدى، ئاکرێ و دەڤەرەکانى بەروارى باڵا. ئاگاداریش نین کە هیچ هەنگاوێکى کردەیی نرابێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى بوونى پەکەکە، ئەوەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەکەکە خۆى نایەوێت کێشەکە چارەسەر بێت”.

ئاماژەى بەوەشدا کە ژمارەیەکى زۆر لە ئاوارەى شنگال لە کەمپى ئاکرێ-دا تا ئێستا لەبەر بوونى داعش و چەکدارانى پەکەکە نەگەڕاونەتەوە سەر زێدى خۆیان، نەبوونى خزمەتگوزارى وەک ئاو و کارەبا و نەبوونى قوتابخانە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بووەتە بەربەست لە بەردەم گەڕانەوەى ئاوارەکانى شنگال، بەڵام بوونى هەڕەشەى چەکدارانى پەکەکە و تیرۆریستانى داعش لە سنوورى شارۆچکەى شنگال هۆکارى سەرەکین لە بەردەم نەگەڕانەوەى ئاوارەکانى شنگال”.

Back to top button