رۆژنامەنووسێک: سەرۆک بارزانی نەبوایە ئێستا عەلی باپیر لە گوانتانامۆ تورەگەی بەسەر سەریەوە بوو

دوای ئەوەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کرا سەرۆک بارانی هەموو هەولەکانی خستەگەر،رۆژنامەنوسێکیش دەنووسێت سەرۆک بارزانی نەبوایە عەلی باپیر لە گوانتقنامۆ تورەگەی بەسەرەوە بوو.

یاد سرێشمەی نووسەر و رۆژنامەنووس لە بارەی هەولەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ تێکدانی ئاشتەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانرایگەیاند، عەلی باپیر و حزبەکەی نەک تەنها رۆلی حزبێکی توند ئاژۆ دەگێرن لە کوردستان، بەلکو ئەو کیانەی هەرێم وەک باوک کوشتەیخۆیان دەبینن، رەنگە پەیوەندی بەوە هەبێت کە خەلافەتی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی روخا بۆیە دژایەتی پێشمەرگەوسەرۆک بارزانی دەکات.

هەروەها ئەو نوسەرە دەشلێت: کۆمەڵ و ئەمیرەکەی تەنها حزبێکی توند ڕەوی سیاسی نین بەلکو لەوە خراپتر، ئامرازی دەستی دەزگاجاسوس و سیخوڕەکانی ئێرانن، کار بۆ تێکدانی ئاشتەوای کۆمەڵایەتی سیاسی دەکەن.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: دوای دەستگیرکردنی عەلی باپیر لەلایەن ئەمریکیەکان، سەرۆک بارزانی نەبوایە ئێستاش عەلی باپیر لەگوانتانامۆ تورەگەی بەسەر سەریەوە بوو.

Back to top button