راگەیێندراوێک لە وەزارەتی کارەبا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا هۆکاری کوژانەوەی کارەبای رایگه‌یاند ئاماژەی بەوەکردووە مە  كوژانه‌وه‌ی گشتی کارەبا بەهۆی هه‌نارده‌ی غاز له‌كۆمپانیای داناغاز روویدا و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشەو روویدا، لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە 12ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە”.

Back to top button