پزیشکێک ژنەکەی عەلی باپیر پێی گوتم عەلی باپیر منی سوتاند
دوای ئەوەی هاوسەرێکی عەلی باپیر بە ناوی روخسار بە هۆی سوتانی جەستەیەوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەیەک پزیشکێک رایگەیاند کەهاوسەری عەلی باپیر پێی راگەیاندم کە سوتێندراوە نەک خۆی سوتاندووە.
پزیشکێک کە پزیشکی تایبەتی عەلی باپیر بوەو هاوکات بەرپرسی نەخۆشخانەی (اڵڵەاکبر)شاری مەریوان بووە بەچاوێکی پڕ لەگریانەوە! تراژیدیای شەهیدکردنی ڕوخسارخانی هاوسەری عەلی باپیر دەگێڕێتەوە.
ئەو پزیشکە کە نەیویستووە ئاماژە بەناوەکەی بکرێت دەڵێت:” دەمەو بەیانییەکی زوو،لەلایەن ئەفسەرێکی اطڵاعات پەیوەندیم پێوەکرا،قاوشیتایبەت بەسووتان ئامادە بکرێت ونەخۆشێکی تایبەت دێتەئەو شوێنە.
منیش ئامادە کارییەکم کرد و نەخۆشەکە گەیشتە لامان،سەرم بەرز کردەوە،خاتوونیک بوو،دەیتوانی قسە بکات،بەڵام ڕێژەیەکیزۆرلەجەستەی سووتابوو.
هەروەها ئەو پزیشکە دەشلێت من ئەو ئافرەتەم نە دەناسی،بردمانە ژووری نەشتەرگەری و هەردوو دەستی گرتم، من دەمزانی کۆچی دواییدەکات وخۆیشی هەستی بەوە کردبوو نامینێت،گوتی: دکتۆر، من خێزانی علی باپیرم،یەکێکە لەسەرکردەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی،پەیامێکم پێیە بۆمنداڵەکانم، تکایە ئەگەرشتێکم لێهات بۆیان بگێڕەوە.
هەروەها دەشلێت بەو ئافرەتەم گوت فەرموو ئافرەتەکە گوتی علی باپیر دەیەوێت بەهاوکاری اطڵاعات بزووتنەوەی ئیسلامی بکاتە دووپارچەوە، من بەشتەکەم زانیوە وپێم وت ئەم کارەنەکەی ئابڕوو چوونە،بەڵام هەڕەشەی لێکردم وپاشان لەڕێگەی ئەفسەرێکی اطڵاعاتەوەئاگریان تێبەردام وبەم دەردە براوم.
هەروەها پزیشکەکە دەڵێت: پاش مانەوەی بۆماوەی دوو ڕۆژ کۆچی دوایی کرد وپاشان داوامان لێکرا سەرجەم مەلەفاتی تایبەت بەم ڕووداوەکۆبکرێنەوە وبنێردرێنەوەبۆاطڵاعات.