شەربەت لە ٣٠ چرکەدا دەتفەوتێنێت.!

توێژەرە ئوستوڕالییەکان ئامۆژگاریمان دەکەن، کە خۆمان بە دوور بگرین لەوەی شەربەت بدەینە منداڵەکانمان، چونکە شەربەت بەرپرسە لە داخورانی ددانەکانیان.

ئەو توێژەرانە دەڵێن، پێویستە سنوورێك دابندرێت بۆ خواردنەوەی شەربەتەکانی میوە و خواردنەوەکانی وزە و ئەو ساردەمەنییانەی مادەی سۆدە لەخۆدەگرن، بە تەنها لەبەر ئەوەنا کە ژمارەی گەرمۆکەکانیان بەرزە، بەڵکو لەبەر ئەو زیانانەی لە بەشی سەرەوەی ددانەکانی دەگەیەنن، بە تایبەتیش لەلای منداڵەکان.

توێژینەوەکانیش، کە لەلایەن “تشێلسی مان” لە تاقیگەی پزیشك “ساربین رانجیکتار” لە زانکۆی “ئەدیلاید”ـی ئوستوڕاڵی ئەنجامدراون، ڕوونی دەکەنەوە، کە 30 چرکە بەسە بۆ ئەوەی ترشەکان ددانەکانمان وێران بکەن!.

هەر پەیوەند بەو باسەمانەوە، کۆمەڵەی “فارنتێست”ـی ئەڵمانی دەڵێت، هەر کەسێك ژەمە خواردنێکی تەندروست بخوات، کە بڕی گونجاو لە میوە و سەوزەمەنی و دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمەکانی شیر و ماسی لەخۆبگرێت، دەتوانێت ئەندازەی پێویست لە ڤیتامینەکانی دەستبکەوێت، بەبێ ئەوەی پێویستی هەبێت بە خواردنەوەی شەربەتەکان.

Back to top button