یه‌كگرتوو داوا له‌لایه‌نگرانی ده‌كات وه‌كو گۆڕانخوازان نه‌كه‌ن
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردیه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات شه‌ڕێكی درێژكراوه‌یه و نیگه‌رانن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەمینداری گشتی و حیزبەكەی ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی شه‌ڕفرۆشی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به رووداوی راگه‌یاندووه، لایه‌نگرانی خۆمان ئاگادار كردۆته‌وه كه دووركه‌ونه‌وه له‌وجۆره وشه نه‌شیاوانه و بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی بەكارنەهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، گۆڕان و هەموو لایەنەكانی دیكەش باش دەزانن ئێمە وەك یەكگرتوو چ رۆڵێكمان گێڕا لەوەی كوردستان نەكەوێتە نێو ئاشووبێكی دیكەوە، ئەمینداری گشتی سوور دەبێ لەسەر هەوڵەكانی بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنەكان.
پێشتر سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندبوو، كه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و نوێنه‌ری نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكییەكان بڕیاریاندا كۆبوونه‌وه‌ی 19ـی ئاب دوابخرێت، به‌ڵام یوسف محه‌مه‌د هه‌ڵه شاخداره‌كه‌ی كرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.