کونسوڵی فەڕەنسا لەهەرێم: پشتیوانییەکانمان بۆ پێشمه‌رگه بەردەوام دەبێت
کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لەبوارەکانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، مه‌شقپێكردن و شەڕی دژی داعشدا بەردەوامی دەدات بە پشتیوانیکردن لەهێزەکانی پێشمەرگە و ئەو هێزە وەک هاوبەشێکی سەرەکی فەڕەنسا دەمێنێتەوە.
ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، “له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له رووی مهشقپێكردنهوه، چونکە پێشمه‌رگه هاوبه‌شی هێزی فه‌ڕه‌نسایه و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه دوپات دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: پێشمه‌رگه هاوبه‌شی ئێمه‌ن له جه‌نگی دژ به داعشدا، سه‌نته‌ری قه‌یرانه‌كان و وەزارەتی كاروباری ده‌ره‌وه، پاڵپشتی مه‌شقه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.