کەشناسی هەرێم : بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە  دەبارێت و سبەی دوشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌ هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و هەندێک كات خێرای با زیاد دەكات لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

باس لەوەشکراوە، هەروەها سبەینێ دوشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

 

Back to top button