ئەمریكا لە عێراق ئەم كارە دەكات

 

ماڵپەڕی ئۆنلاین ڕایگەیاند، بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ناوچەی سەوز لە ناو دڵی بەغدا، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکاشی تێدایە، وای لە ئەمریکا کردووە بیر لە بژاردەی تر بکات بۆ گواستنەوەی هێزی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و فراوانکردنی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا.

بەپێی ماڵپەڕی هەواڵگری فەرەنسا، بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق، کە لە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، تا ئێستا لە بەغدا زۆر چڕکراوەتەوە

بە وەی، کە واشنتۆن بەردەوام هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکاتەوە.

پنتاگۆن بیر لە چەندین بژاردە دەکاتەوە لە کوردستانی عێراق بۆ بڵاوەبەردانی 2500 سەربازەکەی، کە تا ئێستا لە عێراقن.

Back to top button