رووسەکان سەرۆک بارزانی بە پاڵەوانێکی نەتەوەیی دەزانن

 

دەنیس كۆركادینۆڤ لێکۆلەری رووسی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرۆک بارزانی وەک کاریزمایەک ناو دەبات و ڕای وایە تەنها سەرۆک بارزانی کار بە یەکێتی کورد دەکات ، هەر ئەویش دەتوانێت مافی کورد لە بەغدا داو بکات .

كۆركادینۆڤ ئاماژە بەوە دەکات ، كوردان دەرفەتی باشیان لە بەردەمدا ماوە بۆ داواكردنی مافەكانیان، كە بێگومان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەم دەرفەتەدا گەورەیە و لەم كارەشدا وەك قارەمانێكی نەتەوەی دەبینرێ و دەبێتە نموونەیەك بۆ نەوەكانی داهاتووی كورد، بۆ ئەوەی داوای مافەكانیان بكەن.

سەبارەت بە کردار و پلانی سەرۆک بارزانی ئەو لێکۆلەرە رووسە ئاماژە بەوە دەکات ، سەرۆك بارزانی كاری گەورەی كردووە بۆ یەكێتیی كوردان، بۆ ئەوەی كورد هەموو یەكگرتوو و یەكدەنگ بن  و پارێزراو بن.

لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەنیس دەڵێ، پێشمەرگە ‌هێزێکی سەربازی  هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەكانی عێراقدا و، ڕۆڵیكی گەورەیان گێڕاوە لە تێكشكانی داعشدا، كە پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و ئەمنییە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و زۆر چالاكیی دژی تیرۆر هەبووە.

لە کۆتاییدا روونیشی دەکاتەوە ، پێشمەرگە بەرگری لە مرۆڤایەتی كرد و توانی هێزەكانی دژی مرۆڤایەتی تێك بشكێنیت و نەیانهێشت مرۆڤایەتی لە ناوچەكە بشكێت، نەك وەك هێزەكانی تر، كە دەیانەویست بۆ چەند بڕەپارەیەك شەڕ بكەن، بۆیە پێشمەرگە رۆڵی دیار و جێگای رێزە.

 

Back to top button