یاسای چاکسازی لە مووچەدا بەردەوامە و کەسانێکی دیکەش بێبەش دەکرێن

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕادەسپێرێت بۆ جبەجێکردنی بەشێکی دیکە لە یاسای چاکسای لە مووچەدا ، لە بەشی مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان .
لە نووسراوەکەدا کە ڕێکەوتی 13/1/2021 دەرچووە ، ئاماژە بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان کراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەیەکی یاسای چاکسازیی تایبەت بە خانەنشینکرنی پلە تایبەتەکان، لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە هەڵوەشانەوەی بڕیارێکی تایبەت بە مووچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەکان کراوە، ئهوهش خراوهته ڕوو، لە کاتی خانەنشینبوونی پله تایبەتەکان، تەنیا مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێ و دەرماڵەی تایبەتیان پێنادرێ.
هاوکات حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینان له وهزارهتى دارایی لە مبارەوە لەلێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “پێشووتر لە کاتی خانەنشینبوون، پارەیەکی زۆر بە ناوی پاداشتی خانەنشینی بە پلەتایبەتەکان دەدرا، بە جۆرێک هەبوو 18 ملیۆن دیناری پێدەدرا، ئێستا بهپێی یاسای چاکسازی، نیوەی ئەو بڕە پارەیان پێدەدرێ”.
ئاماژەش بەوە دەکات “پێشووتر کە پلەتایبەتهكان خانەنشین دەبوون، مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی (استیسنائی)یان بۆ خەرج دەکرا، ئەو دەرماڵەیە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ سێ ملیۆن دینارە، ئێستا تەنیا مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێ دەرماڵەکەیان بۆ خەرج ناکرێت و بەردەوامیش دەبن بۆ چاکسای زیاتر