ئەنەكەسێ بەشداری جنێڤ دەكات پەیەدەش وەك هەموو جار رێگەی پێنادرێت

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا وەك گروپی ئۆپزسیۆن لە سوریا بەشداری دانووستانی ئاشتی لە جنێڤ دەكەن، پەیەدەش وەك ئۆپزسیۆن قبوڵ نەكراوە و پێیان گوتراوە نوێنەرتان با لەناو گروپی حكومەتی سوریا هەبێت”.

لەو بارەیەوە كاوە عەزیزی ئەندامی سەركردایەتی پەدەكەسێ بەخواكوڕكی راگەیاندووە، كە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا ( ئەنەكەسێ) بەشداری دانووستانی ئاشتی لە جنێڤ دەكات وەك گروپێكی ئۆپزسیۆن بەشداری دەبێت، كە لەكۆتای ئەو مانگە بەسەرپەرشتی ستیڤان دیمستۆرا تێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووتەكان بۆ چارەسەری كێشەی سوریا بەرێوە دەچێت”.

كاوە عەزیزی گوتیشی پەیەدە رێگای پێنادرێت بەناوی ئۆپزسیۆن بەشداری دانووستاندنەكان جنێڤ ببێت و دەلێت بە پەیەدە گوتراوە با نوێنەرتان لەناو شاندی دانووستانكاری حكومەتی سوریا هەبێت، ئۆپزسیۆنی سوریا رێگا بە پەیەدە نادات وەك گروپێكی ئۆپزسیۆن بەشداری جنێڤ بێت لەكاتێكدا دروستكراوی حكومەتی سوریایە و لەژێر هەژموونی حكومەتی سوریا دایە”.

 

Back to top button