هەموو ڕێکارەکان هەڵوەشانەوە بۆ دەرکردنی ماڵە کوردەکانی کەرکوک

 

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ، د، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، سەبارەت بە بڕیاری دەرکردنی 200 ماڵە کورد لە گەڕەکی عەرەفەی موسیجەی کەرکوک روونکردنەوە دەدات .

بەشیر حەداد لەمبارەوە گوتی : هەر چەند ، چەند رۆژێک بوو هێزە ئەمنییەکان ڕەشبگیری کوردانی ئەو گەڕەکەیان دەستپێکردبوو بۆ ئەوەی ماڵەکانیان بە بێ یاسای قەرەبوو چۆڵ بکەن ، بەڵام هەموو ڕێکارەکانمان هەڵوەشاندەوە و ماڵەکان دەرناکرێن .

ماڵەکانی گەڕەکی عەرەفەی موسیجە نزیکەی 200ماڵ دەبن و بڕیار بوو ماڵەکانیان لە بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی نەوتیدا پێچۆڵ بکەن ، ئەوە هاوکات بوو لە گەڵ ئەوەی ، ئەو بڕیارە تەنها ماڵە کوردەکانی دەگرتەوە کە زۆربەیان بنەماڵە شەهید و کەس و کاری پێشمەرگەن .

 

Back to top button