داوای سزادانی ئاسیا سێڵ دەكرێت

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتار وەلید سەحلانی ڕۆژی یەکشەممە داوای لە حکومەت کرد مۆڵەتی کۆمپانیای ” ئاسیا سێڵ ” پاشەکشە پێ بکات و بە سەرپێچی کردن لە مافی بەشداربوان تۆمەتباری کرد.
ئەلسەحلانی دەڵێت:”پێشێلکردنی مافی بەشداربوان بەبێ گرێبەست و مۆڵەت و ئازادکردنی خزمەتگوزاری 4G، پێچەوانەی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دەستەی دەستپاکانی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانە و گوزارشت لە پێشێلكاریەكی یاسایی ڕاشکاوانە دەکات”
بۆیە ناوبراو داوای سزادانی كۆمپانیای ئاسیا سێڵ دەكات