سێ قەزای هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ

سێ قەزای هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ

قەزاکانی سۆران ، ئاکرێ و زاخۆ وا بڕیارە بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ، وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ بەپارێزگا بوون

مازن محەممەد قایمقامی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری بە بڕیاری بە سەربەخۆ کردنی ئاکرێ ، سۆران و زاخۆ لە بواری ئیداری گوتی : “لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری بەپارێزگابوونی قەزای ئاکرێ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە نەخراوەتە واری جێبەجێکردنەوە، ئێمە ڕاپۆرتێکی وردمان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کردووە کە ئاکرێ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ، ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بخرێنە سەر ئیدارەی ئاکرێ، ھەرچەندە ئێمە دەستمان لە داواکاریی خۆمان بۆ بەپارێزگابوونی ئاکرێ بەرنەداوە، بەڵام پارێزگا کارێکی زۆری دەوێت و لە ڕووی یاساییەوە پێویستی بە ڕەزامەندیی بەغدایە، لەبەر ئەوەش لە قۆناغی یەکەمدا دەمانەوێت ئاکرێ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ.”

قایمقامی ئاکرێ سەبارەت بە ڕای پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیی یاسایی گوتی : “پەرلەمانی کوردستان ئامادەیی پێشان داوە بۆ داواکاریی ئێمە، چونکە ئەو بڕیارە سوودی زۆری دەبێت بۆ بەشی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و میزانییەی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت .

Back to top button