دەستگیر کردنی ” بەرماڵ تەکێنەکە ” دوورە لە راستی

 

دەنگۆی دەستگیر کردنی سالار ” هیوا سالار ” بەرماڵ تەکێنە “ی مزگەوتی ئیسرا و میعراجی شاری هەولێر لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە درۆ خرایەوە .

لە دوای ئەوەی ڤیدیۆی هیوا سالار وەک هەڵوێستێک لە بەرانبەر بابەتی وتاری هەینی لە تۆڕە کۆمەڵاتەیتیەکان بڵاو بوویەوە ، سالار روونکردنەوەی دا ، بەڵام وەک هەمیشە هەندێک لایەنی دژە نشتیمانی دەنگۆی دەستگیر کردنیان لە لایەن ئاسایشەوە بڵاو کردەوە .

بەڵام بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندن ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆ خستەوەو ئاماژەی بەوە کرد وەک هیوا سالار لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی پێکردووە ، بە تەفسیری نابەجێ گەورەیان کردووە دەنا لای ئەو ناوی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە پیرۆزن ، لە ئیستاشدا هیوا سالار ژیانی ئاسایی بەرێ دەکات و هیچ مەترسی دەستگیر کردنی لە سەر نەبووەو بابێت

Back to top button