پرسیارەكەی پارتی لەكۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لە سەرەتای گەڕی یەكەمی دانووستاندنەكانی پارتی لەگەڵ لایانەكانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسیارێك لە كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و داوای وەڵامەكەشی لە كۆمەڵ كردووە بۆ ئەوە بەرچاوی روون بێت كە ئایا هیچ رێكەوتنێكی رانەگەیاندراو لەنێوان گۆڕان و كۆمەڵ هەیە كە بریاری كۆمەڵ لەبەردەستی گۆڕان بێت؟؟
سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كە پارتی لە كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی پرسیارێكی لەكۆمەڵی ئیسلامی كردووە، لەبارەی ئەوەی هیچ رێكەوتنێكی رانەگەێنراوی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی هەیە كە بریاری ئەو حزبە لەلایی گۆڕان بێتـ”.
لەو بارەیەوە سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامی(بیلال سلێمان) كە بەرپرسی ناوەندی حكومەت و پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامیشە، دەلێت كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆیانن و هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ گۆڕان نییە بۆ کاری هاوبەش و بریاری هاوبەش، هەروەها دەلێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەفەرمی ئەو پرسیارەی ئاراستە كردوون: ئایا بۆ بڕیاردانی سیاسی لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنیان هەیە یان نا؟ ئەوانیش لە وەڵامدا گوتوویانە “هیچ رێككەوتنێكمان لەگەڵ گۆڕان نییە، بەو جۆرەی ئەوان چ بڕیارێك بدەن ئێمەش پێوەی پابەندبین، بەڵكو كۆمەڵ خاوەنی بڕیاری سیاسی خۆیەتی، نەك هیچ حیزبێكی دیكە”.