ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا

 

دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامه‌كانی مۆگادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵی هه‌ژاند، پێكدادانی چه‌كداریی درووستبوو.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی سۆماڵ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌م هۆتێل ئافریك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی KM4 روویداوه‌، هۆتێله‌كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ به‌ گشتیی میوانداریی سیاسه‌تمه‌داره‌ پله‌باڵاكان ده‌كات. ‌

له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، چوونه‌ته‌ نێو هۆتێله‌كه‌ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كداره‌كان و پاسه‌وانه‌كانی هۆتێله‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

Back to top button