17 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 1ـی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ولێر خوێناوی بوو

سبه‌ی 17 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر تێده‌په‌رێت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ولێر خوێناوی كرا سه‌دان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون.

17 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و له‌ لە ١ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو باره‌گا حزبیه‌كه‌ ١٠٣ کەس لە هەردوو بارەگا شەهید بوون و ٢٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

Back to top button