بوومەلەرزه‌يەك پارێزگاى كرمانی هەژاند

 

 

بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٤،٩ پلە پارێزگاى كرمان-ى لە باشوورى ئێران هەژاند.

بەپێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی كە لە ناوەندى دەستنيشانكردنى بوومەلەرزە لە زانكۆى تاران بڵاوكراوەتەوە، كاتژمێر ١٩:٣٤ بە كاتى ناوخۆی ئێران بوومەلەرزەيەك لە شارۆچكەى فارياب لە پارێزگاى كرمان روويداوە.

بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ٢١ كيلۆمەتر و بە گوڕى ٤،٩ پلە بووە، هێشتا هيچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بوونى زيانى گيانیى یان و ماددیى بڵاونەكراوەتەوە.

Back to top button