له‌ کەرکووک  گەنجێک دوو خوشکی خۆی كوشت و هه‌ڵهات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ مامێكی كوژرا، ئێواره‌ی ئئه‌مڕۆ، گەنجێک كه‌ دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووکه‌، دوو خوشکی خۆی كوشتووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌.

 

‌ عامر نوری گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوا ته‌قه‌ی له‌ دوو خوشکی خۆی كردووه‌ و كوشتووه‌و كه‌  یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان تەمەنی سی ساڵانە، خاوەنی سێ منداڵە و كوژراوه‌كه‌ی دیكه‌ تەمەنی ١٩ِساڵە و کچی ماڵەوەیە.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک  ئاشكراشیكرد، لە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە گەنجەکە هەڵهاتووە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوایدا ، هه‌روه‌ها رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بووه‌.

 

Back to top button