ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی وڵامی تووندی بلێسەی كچی تەور وەشێنی شەری ناوەخۆ دەداتەوە
ڕزگار عیسا سوار ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەلامی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبەغا دەداتەوە، دەلێت “قاچاخچێتیی بەرپرسانی حزبەكەی بڵێسە ڕێگرە لەبەردەم باشتربوونی ئابووریی كوردستان.
لە لێدوانێكی دا بۆ باسنیوز ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لەوەڵامی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەلێت”هەموو خەڵك دەزانێ بڵێسە كچی كێیە و رەگ و ڕیشەی لە كوێ هاتووە، ئەو كچی پیاوكوژێكی بەدناوی شەڕی ناوخۆیە كە بە تەور تەنانەت كەسانی نێو حزبەكەی خۆشی كوشتووە، بۆیە شایانی ئەوە نییە قسە لەبارەی خەباتی كوردەوە بكات“.
هەروەها دەشلێت”ئێستا كچەكەی جهبار فهرمان سیغهكراوێكی شیعهكان دهبوو، نەك پشتیوانی لەوانە بكات كە ڕێگربوون لە دژایەتیكردنی فیلمە ئێرانییەكە، هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە ئەگەر خهباتی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان نەبوایە، ”ئێستا كچەكەی جهبار فهرمان سیغهكراوێكی شیعهكان دهبوو، نەك پشتیوانی لەوانە بكات كە ڕێگربوون لە دژایەتیكردنی فیلمە ئێرانییەكە”.
هەروەها ئەوەشی بۆ ئەو ماڵپەرە ئاشكرا كردووە،كە ئەگەر ئابووریی كوردستان باشتر نەبووە و حكوومەت نەیتوانیوە لە كاتی خۆیدا مووچە بە تەواوی دابین بكات، هۆكارەكەی ئەو قاچاخچێتی و دزی و بێسەروبەرییەیە كە بەرپرسانی حزبەكەی بڵێسە لە پارێزگای سلێمانی دەیكەن و كەس نازانێت داهاتی ئەو شارە چی بەسەر دێت؟ جەختیشی كردەوە كە كوردستان بە كچی خەڵكی پیاوكوژ و پەرلەمانتارە خۆفرۆشەكان ناكەوێت، ”ئهو خهونهیان هەرگیز نایهته دی، ئەگەریش زۆر لە خەمی خەڵكدان، با واز لە دزی و قاچاخچێتی و داگیركردنی موڵك و ماڵی خەڵكی سلێمانی بهێنن و خزمەتی شارەكەیان بكەن“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی دووپاتی كردەوە كە ئەگەر تووڕەییەكی خەڵك هەبێت، دژی ئەو دۆخەیە كە لە سلێمانیدا هەیە و ”هەموان شایەدحاڵی ئەوەبووین چۆن خەڵكی لە دەسەڵاتی ئەوان ڕاپەڕی و چۆنیش خەڵكیان سەركوت كرد و خۆپیشاندەرانیان كوشت“.