کەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه، له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.