پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
له یادی شه‌هیدانی 1ی شووباتی ساڵی 2004 دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: به شکۆوه یادی شەهیدانی 1ی شووبات دەکەینەوە و با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى 2ى 2021 ، 17 ساڵ به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی یه‌كی شوبات له باره‌گاكانی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت،
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 1ی شوباتی 2004، له هه‌ریه‌ك له باره‌گاكانی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌كاتی پێشوازیكردن له میوانان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه، دوو ته‌قینه‌وه هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ئامانج گرت ، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و كادر و هاووڵاتی له‌هه‌ردوو پارتدا شه‌هید و برینداربوون.