كودهتای سهربازی له میانمار ڕووی دا
بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، لە وڵاتى میانمار لەلایەن سوپا و سوپاسالارى وڵاتەوە کودەتاى سەربازى ئەنجامدرا، سوپاى ئەو وڵاتە سەرکردەى وڵاتى دەستگیرکرد و دەسەڵاتى گرتە دەست، و سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتە (سان سوکى) دەستبەسەرکرا.
دواى گرتنەدەستى دەسەڵاتیش لەلایەن سوپاوە، لە بەیاننامەیەکدا هۆکارى کودەتاکەیان بۆ بونى ساختەکارى لە هەڵبژاردندا گەڕاندۆتەوە بەبێ خستنەڕوى هیچ بەڵگەیەکى ساختەکارى، کە تێیدا حیزبەکەى سان سوکى سەرکەوتنى گەورەى لە دوا هەمین هەڵبژاردن تۆمار کردبوو، بەشێوەیەکلە کۆى (476) کورسى پەرلەمان (396) کورسى بردبویەوە،
چەند رۆژێک پێشتر، جەنەراڵ زاو مین رایگەیاندبوو:، سوپا بەپێى دەستوور یاسا جێبەجێ دەکات، ئەگەر یاسا جێبەجێ نەکرێت، دەستووریش هەڵدەوەشێتەوە و هیچ بەهایەکی نامێنێت.
ئەوە لە کاتێکدابوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانى ئەو وڵاتە یەکەمین کۆبونەوەى دەست پێبکات.
سەرەڕاى ئەوەى سوکى وەک چالاکوانێکى مافەکانى مرۆڤ ناسراوە، بەڵام تۆمەتبارى سەرەکى کوشتن و راگوێزانى موسوڵمانانى رۆهینگایە، کە لەسەر ئاستى دونیا و بەتایبەت موسوڵمانان کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.