پەكەكە دەبێتە گروپێكی ئاینی مەزهەبی

خواكورك
پارتی كرێكارانی كوردستان كە بەئایدۆلۆژی چەپە و هەڵگری فكرەی ئۆجەڵانە و درشمەكانیشیان دیموكراتی گەلانە، بەڵام لەم چەند ساڵەی رابردوو هەڵوێستەكانیان بۆتە جێگای پرسیار و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پەكەكە لە حزبێكی بەئایدۆلۆژی چەپ بەرەو گروپێكی ئاینی مەزهەبی هەنگاو دەنێت و لەو بوارەشدا هەنگاوەكانی بۆتە جێگای سەرسورمان و پرسیار كردن.
پارتی كرێكارانی كوردستان لە پاش سەرهەڵدانی كێشەكانی سوریا چەندین گروپی چەكداری لەناوچەكەدا دروست كردووە، ئەو گروپانە جیاواز لە گروپەكانی پێشوو تر ئەو پارتە دروستكراون، دروشم و ئامانجەكانیان بۆتە جێگای سەرسورمانی ناوەندە ستراتیژیەكان بۆ لێكۆلینەوە، لەدواین دەركەوتنی پەكەكە و لایانگرانیشدا گومانەكان لەسەر گۆڕانكاریەكانی ئەو حزبە لە حزبێكی بەئایدۆلۆژی چەپ بۆ گروپێكی ئاینی مەزهەبی بۆتە جێگای پرسیار كردن”.
بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەرە توێژینەوەكان لەبەشی پەكەكەدا لەسەر ئاستی جیهان ئەوەیان بلاو كردۆتەوە كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە پاش ئالۆزیەكانی ناوچەكە، گۆڕانكاری گەورەی بەسەر داهاتووە، بەشێوەیەك ئەم لق و گروپانەی كە دروستی كردوون رێك پێچەوانەی ئایدۆلۆژی خۆیی بووە، لەسەر بنەمای گروپی ئاینی مەزهەبی دروست كراون”.
پارتی كرێكارانی كوردستان لە سوریا و عێراقدا چەندین گروپی جۆڕاو جۆڕی دروست كردوون لەسەر بنەمای ئاینی و مەزهەبی كە دروشمەكانی هاوشێوەن لەگەڵ ئەو گروپانەی كە ئێران لەناوچەكەدا دروستی كردوون، وەك حشد و حوسیەكان و حزب للە، چەندانی گروپی تر كە لە ئاڵاكانیان دا هەموویان بە پەكەكەشەوە، ( وێنەی كلاشینكۆف) دەبینرێت وەك دروشمی هاوبەش، لەئێستاشدا لەنوێترین دەركەوتنی لایانگرانی پەكەكە هاوشێوەی لایانگرانی هێزەكانی ئێران بە پارچە پەرۆكی رەش و سوور و سەوز لە نێچەوانیان دەردەكەون”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هاوبەشی كەلتوور و دروشمەكان پێشان دەدات كە پەكەكە گۆڕانكاریەكی گەورەی تێدا روویداوە لە حزبێكی بەئایدۆلۆژی چەپ هەنگاو گەورەی ناوە بۆ گروپێكی ئاینی مەزهەبی، ئەم دروشمانەی كە لە گروپەكانی پەكەكە كە تازە دروستی كردون لە شنگال و رۆژئاوای كوردستان بەئاشكرا بەسیمایان دا دیارە، وەك بەكار هێنانی ( چەكی كلاشینكۆف لەسەر ئاڵاكانیان هاوشێوەی حشد و حزب للە لوبنانی و حوسیەكانی یەمەن) بەهەمان شێوەی لایانگرانی حشد و حزب للە لوبنانی و حوسیەكانی یەمەن، پەرۆكی رەش وەك دروشم لە نێچەوانیان دەبەستنن، ئەمەش لە پەكەكە دا بەپەلە گەشە دەكات وەك بەڵگەیەكی بەهێز بە زاڵبوونی كاریگەری ئاینی بەسەر پەكەكە دا دیارە و دەبینرێت كە ئەو پارتە بەپەلە هەنگاو بۆ گروپێكی ئاینی مەزهەبی دەنێت”.
حزب للە ئالاكەی كلاشینكۆفی لەسەرە
یەبەشە
سرایا الخراسانی
سوپای پاسداران
یەپەگە
كتی بەیەكی تری حشد
هێزی پاراستنی ئیزدیخان
حشدی شەعبی عێراقی
هێزی حوسیەكانی یەمەن
لایانگرانی پەكەكە
لایانگرانی پەكەكە
لایانگرانی حزب للە
شیعەی عێراقی
شیعەی لوبنانی
Back to top button