داوای جیاكردنەوەی سلێمانی دەكرێت
لە نیسانی 2020 حکومەتی فیدراڵی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگەیاند بۆ ڕادەستنەکردنەوەی بەرکەوتەی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆی دەوڵەت، بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە کۆتایی ساڵی 2019 دا کراوبوو،دواتر حكومەتی عێراق پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبوو بە ئامانجی سیاسی.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،ڕێكەوت زەكی دەڵێت ” ئەگەر ڕێکەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت نەكرێت ئەوا دەکرێت پەرەگرافێک لەیاسای بودجەدا دابنرێت کە دەستپێشخەری بکات لەئەگەری مامەڵەکردنی حکومەتی خۆجێی لەسلێمانی بەشێوەیەکی یاسایی و دەستوری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا ڕاستەوخۆ ” .
وتیشی:”حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەتوانێت داهاتەکان رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات و بەغداش مووچە بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگاکەدا دابەش بکات، ئەوە بڕگەیەکی یاساییەو حکومەتە خۆجێیەکان لە هەولێر و دهۆکدەتوانن هەمان کار بکەن”