لێدوانی نوێی ئێران سەبارەت بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا

 

حکومەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕەتی کردەوە کە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکات مەگەر ئەو قەیرانە لاببەن کە ئیدارەی پێشووی ئەمەریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوونی .

ئەمڕۆ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی:”هیچ جۆرە گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ واشنتۆن دا نییە”

گوتیشی “دەبێت ئەمەریکا بگەڕێتەوە سەر پابەندییەکانی ، ئەگەر ئەوە ڕوو بدات ، ئەو کاتە دەکرێت دانوستان لەسەر ڕێککەوتننامە ناوەکییەکەی بکرێت .

Back to top button