شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كوردستانی له ده‌ستی داعش پاراست
دواى ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی ئێران و سلێمانی له هه‌فته‌ی رابردوو هه‌لمه‌تێكی میدیایی دژ به پێشمه‌رگه له شه‌ڕی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش به‌ڕێوه‌چوو هه‌وڵدرا له ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه به ناوی گرووپێكی دیكه‌ی چه‌ند كه‌سی سه‌ر به ئێران تۆماربكه‌ن، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌و كاتدا به میدیاكانی راگه‌یاند، ئەوه‌ی هێزەی داعشی تێکشکاند و هەولێری پاراست پێشمەرگەبوو به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان. له باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێن بۆ سوك سه‌رنجدانی رۆڵی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاكی كوردستان و روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش رایگه‌یاند، بە دڵنیایی ئەوەی داعشی تێکشکاند هێزی پێشمەرگە بوو لە سەرتاسەری سەنگەرەکان هێزی پاراستنی هەولێر و کەرکووک و هەموو ناوچەکانی دیکەش هێزی پێشمەرگەبوو، پێشمەرگە ئەو هێزەبوو کە مەیدانییەن فیداکاری دەکرد و زیاتر لە 13 هەزار شەهید و بریندار و کەمئەنداممان هەیە لەو شەڕەدا.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی شەڕی داعش و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعشدا گوتی: جەنابی كاك مه‌سعود بارزانی سەرۆک فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە هەر لە جەلەولا و سەعدییە هەتاوەکو دەچیتە شنگال، جەنابیان سەرۆکی هەرێم بوون بە یاسا فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و هەموومان لەژێر فەرمانی جەنابی سەرۆکدابووین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راشیگه‌یاند: ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان پارێزراوە، مەترسی داعش لە شوێنی خۆیەتی و بابەتی تەعریب و هاتنەوەی عەرەبە هاوردەکراوەکانیش بۆ داگیرکردنی ماڵە کوردەکان بەردەوامە لە ناوچەکانیان.