عەبدولموهەیمــەن بارزانــی: تا ماوم سه‌رۆك بارزانى به سه‌رۆكى خۆم و پارتی بە حزبی خۆم دەزانم
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی دژ به سه‌ركردایه‌تی و كادران و چالاكوانانی پارتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بابه‌تێك بڵاوكرایه‌وه گوایه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سه‌رۆك بارزانی وعه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان تێكچووه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌ڵامی ئه‌و میدیا چه‌واشه‌كارانه ده‌داته‌وه.
عەبدولموهەیمــەن بارزانــی ئەندامــی ئەنجوومەنــی ســەرکردایەتی پارتــی دیموکراتــی کوردسـتان، ڕایگەیانـد: چەنـد ڕۆژێکـە، لـە چەنـد پەیجێـک هەواڵێکـی چەواشــەکارانە بڵاوکراوەتــەوە، گوایــە مــن لــە جەنابــی ســەرۆک بارزانــی و پارتــی دیموکراتــی کورســتان تــوڕە و نیگەرانــم، ئەمــە هەواڵێکــی هەڵبەســراوە و هیــچ بناغەیەکـی نییـە و درۆیەکـی گەورەیـە، ئەوانـەی لـە پشـت ئـەو چەواشـەکارییەن، بـۆ مەبەسـتی خۆیـان کـە شـێواندنی ڕاسـتی و دروسـتکردنی فەوزایـە، پەنایـان بردۆتـە بــەر درۆ هەڵبەســتن.
هەروەهـا ئه‌و ئەندامــی ئەنجوومەنــی ســەرکردایەتی پارتــی دیموکراتــی کوردسـتان راشیگه‌یاندووه: لێـرەوە ئـەو هەواڵـە چەواشـەکارییە ڕەتدەکەمـەوە و بـە درۆیەکـی گـەورەی دەزانـم کـە بـە نـاوی ئێمـەوە هەڵبەسـراوە، بـەو چەواشـەکارانە دەڵێـم ئەنـدام و لایەنگـر و دۆسـتانی پارتـی زۆر لـەوە هۆشـیارترن بـڕوا بـەو درۆ و دەلەسـانە بکـەن.
هه‌روه‌ها عەبدولموهەیمــەن بارزانــی راشیگه‌یاندووه: 56 ســاڵە لــە ریزەکانــی پارتــی دیموکراتــی کوردســتان کار دەکــەم و ئێسـتاش کـە لـە سـەرکردایەتی ئـەم حزبـە دام، هەمیشـە خـۆم بـە وەفـادار بـۆ ڕێبـازی بارزانــی و پارتــی دەزانــم، بۆیــە ڕایدەگەیەنــم مــن بــە هیــچ شــێوەیەک لــە جەنابــی سـەرۆک مەسـعود بارزانـی و پارتـی دیموکراتـی کوردسـتان زویـر نیـم، بـە پێچەوانـەوە تـا مـاوم جەنابـی سـەرۆک بارزانـی بـە سـەرۆکی خـۆم و پارتـی بـە حزبـی خـۆم دەزانـم و خـۆم بـە سـەربازێکی بـە وەفـاى ئه‌م رێبازه ده‌زانم.بارزانــی و پارتــی دەزانــم.