وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ یه‌كه‌م دیداری میدیایی ده‌ڵێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ ده‌كه‌ین

 

 

دواى ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌یه‌كه‌م لێدوانی میدیاییدا بلنكن رایگه‌یاند كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سعودیه‌.

 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا به‌ تۆڕی هه‌واڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی له‌ لایه‌ن وڵاتی سعودیه‌ كارێكی شه‌رمه‌زارانه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ ئیدارەی بایدن پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیدا دەكات لەگەڵ سعوودیە بۆ دابینكردنی گونجانی لەگەڵ بەرژەوەندی و بەھاكانی ئەمەریكا.

 

Back to top button