هاوپەیمانی فەتح بۆ ئەمریكا برۆ دەرەوە لەعێراق
فازڵ جابر پەرلەمانتاری فەتح ڕۆژی دووشەممە جەختی کردەوە کە هۆکاری سەرەکی نەبوونی ئاسایش و ناسەقامگیری ، داگیرکەری ئەمەریکایە لە عێراق چونکە ئەو قەیرانسازە و لایەنگری گروپە تیرۆریستییەکانە”.
ھاوكات داوای لەو کەسانە کرد کە داوای ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکەن دەست لە ناو دەست دا و یەکبگرن بە فشار خستنە سەر حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان”.
جابر لە بەیاننامەیەکدا گوتی : بنەمای کێشە و ناسەقامگیری عێراق بۆ بوونی ئەمریکا لە عێراق دا دەگەڕیتەوە بەو هۆیەی کە ئەمریكا هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری و ئەمنییە”.