شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

 

 

دواى ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایانكردوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌، دوای كبوونه‌وه‌كه‌ شاندی هه‌رێم لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە، پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و رێڕە‌وی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێی کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەك پەسەند بکرێت، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

 

دانوستانه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی كۆببوه‌وه‌

Back to top button