سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی: له داهاتوودا بۆ ئه‌مریكا هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی عێراق و توركیا
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار هێرشكرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئه‌مه‌ش وایكر كه ئه‌مریكا بڕیار بدات كه بالیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا دابخات، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا بڕیاره‌كه نه‌چۆته واری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له عێراق ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌غدا و له لایه‌كی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ره‌و لاوازی چوونه سه‌رۆكی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌وانه هۆكارن كه له داهاتوودا هه‌رێمی كوردستانبۆ ئه‌مریكا ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی عێراق و تورکیا
کارۆخ خۆشناو ـ سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی له لێدوانێكی میدیایدا رایگه‌یاندووه وا چاوەڕوانکراوە كه لەگەڵ تەواوبوون و کردنەوەی کونوسوڵخانە گەورەکەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمریکا هێزەکانی لە عێراقەوە بۆ هەولێر بگوازێتەوە، چونكه بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ناوچەی سەوز لە بەغدا، وای لە ئەمەریکا کردووە بیر لە بژاردەی گواستنەوەی هێزەکانی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەدیارکراوی بۆ هەولێر بکات.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی رایگه‌یاندووه باشترین ئەلتەرناتیڤی ئەمریکا لە شوێنی (بەغدا) چاوەڕواندەکرێت (هەولێر) بێت و دیپلۆماتکاران و زۆرینەی هێزەکانی بهێنێتە هەولێر و بە دڵنیاییەوە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا قازانجی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان گرەنتی پاراستنی هەرێمی کوردستان بە شێوەی (ڕێکەوتنی نوسراو) لەگەڵ ئەمریکادا واژوو بکات”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه : بوونی ئەمریکا دەبێتە هۆی پاراستنی بەردەوامی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەبێتە هۆی بووژانەوەی سێکتەری ئابووری، لە ڕێگای ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و کۆمپانیا ئەمریکی و ئەوڕووپیەکان، جگە لەوەش هەبوونی ئەمریکا دەبێتە هۆی بەهێزترکردنی پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و هەروەها بەردەوامیدان لە پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە لە بواری ڕاهێنان و پڕ چەکردن و هاوکاری لۆجستی لە پێناو ڕێکخستن و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە کە ئێستا ئەمریکا کاری تیادا دەکات.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه په‌یوه‌نده‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ره‌و ئالۆزی ده‌ڕوات بۆیه هەولێر نەک تەنها ئەلتەرناتیڤی بەغدا دەبێت، بەڵکو دەکرێت ئەلتەرناتیڤی بنکەی ئەنجەرلیکیش بێت بۆ ئەمریکا لە حاڵەتی تێکچوونی پەیوندیەکانی نێوان بایدن و ئۆ‌ردۆگان و سەپاندنی سزای ئابووری لە رێگای یاسای (کاتسا) بەسەر تورکیادا.